وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: داگیرکاری و داگیرکەران ڕوو لە لەناوچوونن و شەڕ دژی داگیرکەرانی قودس و فەلەستین، مافی سروشتی، ڕەوا و یاسایی خەڵکی فەلەستینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە سەرکۆنە کردنی هێرشی دووبارە و بەردەوامی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و دەستدرێژی نامرۆڤانەی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر نوێژخوێنەکان و پارێزەرانی شوێنە پیرۆزەکانی فەلەتسین، ڕایگەیاند: داگیرکاری و داگیرکەران ڕوو لە لەناوچوونن و شەڕ دژی داگیرکەرانی قودس و فەلەستین، مافی سروشتی، ڕەوا و یاسایی خەڵکی فەلەستینە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە توند بوونەوەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان، داوای یارمەتی گەلان، دەوڵەتەکان و کۆمەڵگای ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە خەڵکی فەلەستین بۆ بەرگری لە خۆ و بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیلییەکانی کرد.

ناوبراو لە کۆتاییدا وێرای جەخت لەسەر زەروورەتی یەکگرتوویی ئیسلام بەرانبەر فەلەستین، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئسیرائیلی هۆکاری هاندانی ئەوان بۆ توندوتیژی لە فەلەستین وەسف کرد.