بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەدەپە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک کاردانەوەی بە هێرش بۆ سەر بینای ناوەندی ئەم حیزبە نیشان دا و وەزارەتی ناوخۆی تورکیای بەرپرسی ئەو هێرشانە زانی.
ئێبرۆ گۆنای وتەبێژی هەدەپە ئەنجام دانی ئەم کارەی بە راوێژکاری پۆلیسی تورکیا زانی و وتی: ئەوان پێشتریش بەم کارانەوە بوونە هۆی کوژرانی دێنیز پۆپر لە ئەندامە لاوەکانی ئەم حیزبەیە.
ئەو راشیگەیاند: ئامانجی ئاکەپە رێگری کردن لە چالاکی سیاسی ئەم حیزبەیە.