جێگری ژینگەوانیی ئیدارەی گشتی پارێزوانی ژینگەی کوردستان وتی: ئێستاکە دۆخی هەوای شارەکانی سنە، کامیاران، سەوڵاوا و مەریوان لە دۆخی مەترسیداردایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێقباڵ حەمیدی ڕایگەیاند: لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین کە سەرچاوەکەی لە عێراقەوەیە، ڕووی لە پارێزگا ڕۆژاواییەکانی ئێران کردووە کە بووەتە هۆی کەم بوونەوەی ئاستی بینین و کوالێتی هەوای پارێزگای کوردستان.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکە شارەکانی سنە، کامیاران، سەوڵاوا و مەریوان لە دۆخی مەترسیدار و شارەکانی سەقز، بانە، بیجاڕ، قوروە و دێولان لە دۆخی ناتەندروست بۆ خەڵکدایە.

حەمیدی ڕایگەیاند: بە پێی داتاکانی کەشوهەواناسی بەهۆی هەڵکردنی با، تا کۆتاییەکانی ئەمشەو لە ڕەوتی ئالوودەییەکە کەم دەبێتەوە بەڵام ڕەوتی ڕەوتی پیسی هەوا تا دوو ڕۆژی داهاتوو درێژەی دەبێت.