بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی لە لێدوانێکدا لە نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە بەغدا بە ئاماژە بە دۆخی سیاسی عێراق ڕایگەیاند: بە تێپەڕینی حەوت مانگ لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق هێشتا ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت بە هێواشی دەچێتە پێشەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەم دۆخە هەستیارەدا، دۆخی سیاسی وڵات پێویستی بە پێداچوونەوەی ڕاستبینانە و بەپەلە هەیە تا ئێمە لە بنبەست بباتە دەەوە و لە حاڵەتی دژایەتی بچینە حاڵەتی ڕێککەوتن. حەکیم جەختی کرد: هەوڵدان بۆ شکاندنی ئیرادەی لایەنی بەرانبەر لە بەرژەوەندی هیچکەس نییە و لە ئەو ڕێگایەوە ناتوانین وڵات بەرەو پێش بەرین و بگەینە ئامانج و دەبێتە هۆی پێچراوتر بوونی دۆخەکە.
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی درێژەی دا: درێژەی دۆخی ئێستا و ڕادەت بوون لە بەرانبەر ڕووداوەکان و چاوەڕوانی کردنی ڕێکاری دەرەکی بوون و درێژەی دژایەتی و پێکدادانەکان مەترسییەکی گەورەیە کە لێکەوتەی خراپی لەسەر دیمۆکراسی و بنەمای ڕێز بۆ دەستوور و گواستنەوەی ئاشتیخوازانەی دەسەڵات و ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت هەیە.