باڵوێزی پێشووی ئێران لە بەغدا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هەموو لایەنەکان تەنیا ڕێکاری چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی لە عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی پێشووی ئێران لە بەغدا لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆ بە ڕێبەرانێکی بەڕێزە و هیچکەس مافی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی نییە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوەی عێراق لە بنبەستی سیاسی، ڕێککەوتنی لایەنەکانە، درێژەی دا کە بە پێی وردەکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی زاڵ بە سەر عێراقدا، کۆماری ئیسلامی پێی وایە کە گفتوگۆ و دانوستان لایەنە سیاسیەکان دەتوانێت ڕێگاچارە بێت.

مەسجدی زیادی کرد کە بە بڕوای من بە ئەو ڕووداوانەوە کە دوای هەڵبژاردن ڕووی دا و بە پێێ سەرنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێکهێنانی حکومەت، هەمووان پێویستیان بە ڕێککەوتن هەیە چونکوو وەلانانی لایەنێکی سیاسی مومکین نییە.