ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە نزیک بە 7 مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام سیاسەتوانانی ئەو وڵاتە هێشتا نەیانتوانیوە حکومەتی نوێ پێک بهێنن و هەر ئەوەش ڕەوتی سیاسی ئەو وڵاتەی خستووەتە بنبەستەوە. ڕەوتی سەدر کە پێی وایە فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمان پێک دەهێنێت، تا ئێستا ئامادە نەبووە لەگەڵ شاندی هاوئاهەنگی شیعی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕێککەوتن بکات.
رەوتی سەدر ماوەیەک لەمەوپێش بە مەبەستی بەرەو پێش بردنی ئامانجەکانی خۆی لە ئاستی عێراق هاوپەیمانییەکی سێ قۆڵیی لەگەڵ پارتە کوردییەکان و ئەهلی سوننە پێک هێنا. بەم شێوەیەک هاوپەیمانی سێ قۆڵی ڕزگاری نەتەوەیی بە بەشداری رەوتی سەدر، پارتی تەقەدوم و پارتی دیمۆکراتی کوردستان پێک هات.ئامانجی سەرەکی لە پێکهێنانی هاوپەیمانی سێ قپڵی، پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمان و ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێ بوو، چونکوو بە پێی دەستووری عێراق، فراکسیۆنی زۆرینە بەرپرسی ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێیە.
شاندی هاوئاهەنگی شیعی بریتی لە پارت و لایەنە بەناوبانگە شیعەکان لەوانە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەسائیب ئەهلی حەق، ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی، هاوپەیمانی فەتح و ... ە کە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی ڕێککەوتنی نەتەوەیین؛ حکومەتێک کە پێکهێنانی هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی تێیدا بەشدار بن و نەک بەس ڕەوتی سەدر.
بەرپرسانی شاندی هاوئاهەنگی شیعیش دوای بینی تاک گەرایی ڕەوتی سەدر لە ڕەوتی سیاسی بڕیاریان دا تا گەڵاڵەیەک وەکوو داهێنان بۆ پێکهێنانی حکومەت پێشکەش بکەن. ئەو گەڵاڵە لەلایەن شاندی هاوئاهەنگی شیعیەوە کە چوار بەندی هەیە، لەسەر پێداویستی پێکهێنانی حکومەتی ڕێککەوتنی نەک تاکەیی، جەخت دەکات. سەرەڕای ئەوە سەدرییەکان، تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی ئەرێنیان بە ئەو گەڵاڵە نەبووە.
لە هەمان پێوەندیدا عارف حەمامی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەخت کردووە: ئامانج لە گەڵاڵەی داهێنەرانەی شاندی هاوئاهەنگی شیعی چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسیە. گەڵاڵەکەش بەتواوەی لە چوارچێوەی دەستوورە.
ئەوەی کە بەرپرسانی شاندی هاوئاهەنگی شیعی لەسەر جەختیان هەیە، پێداویستی ڕێگری لە تاک گەرایی لە ڕەوتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوویە.
خاڵی جێ سەرەنجی دیکە لە گەڵاڵە چوار مادەییەکەی شاندی هاوئاهەنگی ئەوەیە کە ئەو شاندە مافی لایەنە سیاسییەکانی دیکە لەوانە سوننە و کوردەکان لە پێکهاتەی سیاسی و بەڕێوەبەرایەتی عێراق دەپارێزێت و نایەوط لە ئەو مافە لەبەرچاو نەگیردرێت.
هەوڵەکانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی بۆ وەلانانی شاندی هاوئاهەنگی لە ئاستی سیاسی عێراق لە حاڵێکدایە کە زۆرینەی کارناسان و چاوەدێرانی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق پێیان وایە کە ئەو شاندە ئەمڕۆکە جەمسەرێکی دەسەڵات دێتە ئەژمار و بە ئاسانی لە ئاستی سیاسی وەلا نانرێت و ناچێتە ڕیزی ئۆپۆزیسیۆنیشەوە و لە ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت بەشداریی دەبێت. کەواتە تەنیا ڕێگای پەڕینەوە لە قەیران و بنبەستی ئێستا لە عێراق، پێکهێنانی حکومەتی ڕێککەوتنییە؛ حکومەتێک کە لەلایەن سەرجەم لایەنە سیاسییەکانەوە لەوانە رەوتی سەدر و شاندی هاوئاهەنگییەوە پەسەند بکرێت.
لە حاڵێکدا کە ڕەوتی سەدر هەموو هەوڵی خۆی بۆ دووبارە سەرۆک وەزیریی مستەفا کازمی دەدات، بەرپرسانی شاندی هاوئاهەنگی بە توندی دژی ئەو بابەتەن.