بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری ئەلعالەم رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق ١٠ رۆژە دەستی پێ کردووە و تا ئێستا کوژرانی ١١ کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی بەدواوە بووە.
ئەو وتیشی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا تا ٦٠ کیلۆمەتری عێراق گەیشتووە و ئەم ئۆپەراسیۆنەی تورکیا نیشاندەری ئەوەیە ئەو وڵاتە بەدوای دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراقە.
تورکیا لە ٢٥ی ئەم مانگەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق بەڕێوە برد. تورکیا دەڵێت ئەوان لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ، ئەفشین باسیان لە کوردستانی عێراق سەقامیان گرتووە.