بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گویرەی بەغداد ئەلیەوم، رێزان دلێر لەم بارەوە وتی: گەر دۆخی هاوپەیمانی سێ لایەنە نەگۆڕدرێت و وتووێژێک لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بەڕێوە نەچێت، دەوڵەتی نوێی عێراق پێک نایێت.
ئەو وتیشی: بڵاوکراوەی رەوتی سەدر سەبارەت بە رێکنەکەوتن لە گەڵ شاندی هاوئاهەنگی شێعە نیشاندەری ئەوەیە ڕەوتی سەدر دژی وتووێژ لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەت شاندی هاوئاهەنگی شێعەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: گەر دۆخی ئێستا درێژەی بێت و وتووێژێک لە نێوان سەدر و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوە نەچێت، رێگاچارەیەک جگە لە بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردن نامێنێتەوە.