کارناسێکی فەلەستینی وتی: وڵاتانی عەرەبی بە بۆنەی بێدەنگی خۆیان لە بەرانبەر کردەوەکانی ڕژیمی زایۆیستی دژی فەلەستینییەکان، بەرتیل وەردەگرن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عەبدولمەجید سویلم شرۆڤەکاری سیاسی خەڵکی فەلەستین ئەمڕۆ رایگەیاند: وڵاتانی دەوروبەری کەنداوی فارس بەرپرسیاریەتی خۆیان جێبەجێ ناکەن و لە بەرانبەر رژیمی زایۆنیستی راناوەستن.

ئەو وتیشی: ئەم وڵاتانە بە بۆنەی ئەم بێدەنگییەوە بەرتیل وەردەگرن. ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل بە بێ هیچ کێشەیەک قبووڵ دەکەن و کەسیش ناڕەزایی بەم کردەوانە دەرنابڕێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: وڵاتانی عەرەبی تەنیا بە ناڕەزایی دەربڕینێکی زارەکی ڕزی بوون و تەنانەت هەندێ وڵاتانیش لە دەسدرێژی و کردەوە دوژمنانەکانی ئەم ڕژیمە پشتیوانی دەکەن.