سەرۆک کۆماری ئێران وتی: رۆژی قودس رۆژی هیوای هەموو مەزڵۆمان و ستەملێکراوانی جیهانە و مزگێنی ئازادی و سەرکەوتن ئەدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەییسی وێڕای ئاماژە بەوەی بەرخۆدان لە فەلەستین، یەمەن، ئەفغانستان و لوبنان لە ژێر سێبەری قورئاندا پێک هاتووە، وتی: بەیانی رۆژی قودسە، رۆژی قودس رۆژی هیوای هەموو ستەملێکراوان و مەزڵۆمانی جیهانە،

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە رۆژی قودس مژدەی ئازادی و سەرکەوتن ئەداتە مەزڵۆمان، وتیشی: بە بەرەکەتی قورئان و بەرخۆدان لە بەرانبەر دوژمنان، شکست و ناهۆمێدبوونیان نزیکە.

سەرۆک کۆمار راشیگەیاند: ئەمڕۆ کۆمەڵگای ئێمە زیاتر لە هەمیشە پێویستی بە هیوایە و هیوادار کردنی خەڵکیش لە ژێر سێبەری قورئاندا پێک دێت.