بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەییسی وێڕای ئاماژە بەوەی بەرخۆدان لە فەلەستین، یەمەن، ئەفغانستان و لوبنان لە ژێر سێبەری قورئاندا پێک هاتووە، وتی: بەیانی رۆژی قودسە، رۆژی قودس رۆژی هیوای هەموو ستەملێکراوان و مەزڵۆمانی جیهانە،
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە رۆژی قودس مژدەی ئازادی و سەرکەوتن ئەداتە مەزڵۆمان، وتیشی: بە بەرەکەتی قورئان و بەرخۆدان لە بەرانبەر دوژمنان، شکست و ناهۆمێدبوونیان نزیکە.
سەرۆک کۆمار راشیگەیاند: ئەمڕۆ کۆمەڵگای ئێمە زیاتر لە هەمیشە پێویستی بە هیوایە و هیوادار کردنی خەڵکیش لە ژێر سێبەری قورئاندا پێک دێت.
Your Comment