بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەییسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بینەری هەموو جۆرە زوڵم و دەسدرێژی بۆ هەندێ وڵاتانی وەکوو ئەفغانستان و فەلەستینین، وتی: بەشداری ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان جگە لە شەڕ و ئاژاوە دەستکەوتێکی دیکەی نەبووە و نە بۆ ئەفغانستان و نە بۆ ناوچەش ئاسایشی بەدواوە نەبووە.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران لە گەڵ هەر کردەوەیەک کە جیهان بەرەو شەڕ ببات دژایەتی دەکات، وتیشی: شەڕ و ئاژاوە لە ئۆکراین نابێ ببێتە هۆی چاوپۆشی لە دۆخی ئەفغانستان و کێشەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە.