جێگری باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کابول و شاندی هاوڕێی وێڕای دیدار لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی رووداوی تیرۆریستی ئەم دواییانەی ئەفغانستان، پەیامی سەرەخۆشی و هاودەردی رێبەری مەزنی شۆڕشی پێیان راگەیاند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کابول و شاندی هاوڕێی وێڕای دیدار لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی رووداوی تیرۆریستی ئەم دواییانەی ئەفغانستان، پەیامی سەرەخۆشی و هاودەردی رێبەری مەزنی شۆڕشی پێیان راگەیاند.

ناوەندی فێرکاری مومتاز و قوتابخانەی عەبدوڕەحیم شەهیدی کابول کرایە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی و ژمارەیەک خوێندکاری ئەفغانستانی لەم ڕووداوەدا کوژران و بریندار بوون.

پاش ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە، باڵوێزخانەی ئێران لە ئەفغانستان ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتی دان بە بریندارەکانی ئەم رووداوە و گواستنەوەیان بۆ ئێران راگەیاندبوو.