تیمێکی نێونجیگەری مەسیحی ڕایگەیاند: تورکیا بەدوای دامەزراندنی ٥ بنکەی سەربازی لە ناوچە کوێستانییەکانی زاپ، ئاواشین، کورە زراو و گوندەکانی دەوروبەرییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیمێکی نێونجیگەری مەسیحی لە پرۆژەی دامەزراندنی ٥ بنکەی سەربازی نوێ لە لایەن ئەرتەشی تورکیا لە کوردستانی عێراق هەواڵی داوە.

بە گوێرەی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، cpt بە بڵاوکردنەوەی نەخشەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا رایگەیاند: ئەرتەشی تورکیا بەدوای دامەزراندنی ٥ بنکەی سەربازی لە ناوچە کوێستانییەکانی زاپ، ئاواشین، کورە زراو و گوندەکانی دەوروبەرییە.

ئەم تیمە وێڕای ئاماژە بەوەی کە تورکیا دەیەوێ بگاتە ناوچەی شەلادزێ لە خاکی کوردستان و هێزەکانی خۆی لە کێوەکانی چیای ڕەش، ئەشکەفتا بریندارا، ئەرەس فارس، ورخەلە و کورە ژاوە سەقامگیر بکات، رایانگەیاند: لەم رۆژانەی دواییدا شەڕی توند لەو ناوچانە رووی داوە.

Cptهەروەها رایگەیاندووە تورکیا بە مەبەستی داگیرکردنی ئەو ناوچانە، هێرشی کردۆتە سەریان و بوردومانی کردوون.