کارناسێکی سەربازی عێراقی وتی: ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەم دواییانەی تورکیا لە خاکی عێراق، کۆنترۆڵ کردنی گۆڕەپانە گازییەکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی بنکەی سەربازی لەم وڵاتەیە.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەفا ئەعسەم لەم بارەوە وتی: مەبەست لەم هێرشانە کۆنترۆڵ کردنی گۆڕەپانە گازییەکانی هەرێمی کوردستان و رێگری لە جێبەجێ کردنی حوکمی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە قەدەغەی هەناردەکردنی نەوت و گازی هەرێم بە بێ رێککەوتن لە گەڵ بەغدایە.

ئەو داکۆکی کرد: هۆکاری دیکەش فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم بە نرخی هەرزان بە تایبەت لە لایەن بنەماڵەی بارزانییەوە بە تورکیایە.