کارناسێکی کێشە ئەمنییەکانی عێراق وێڕای ئاماژە بە ئامانجەکانی تورکیا لە هێرش بۆ سەر عێراق، وتی: تورکیا بەدوای دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراقە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سەفا ئەعسەم وتی: تورکیا بەدوای دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراقە.

ئەو روونی کردەوە: هێرش کردن بۆ سەر پەکەکە کە وەکوو ئامانجی شەڕ لە باکووری عێراق راگەیندراوە، راست نییە و ئەوەی ئەنقەرە هەوڵی بۆ ئەدات، دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراقە.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا پشتیوانی لەم کارەی تورکیا دەکات و هەوڵ ئەدەن ئاسایشی گۆڕەپانە نەوتییەکانی عێراق دابین بکەن بۆ ئەوەی خۆیان بە باشترین شێوە کەڵکی لێ وەربگرن.

دوابەدوای هێرشەکانی تورکیا بۆ باکووری عێراق ٢ کەس لە خەڵکی ئاسایی کوژران. ئەم هێرشانە کاردانەوە و ناڕەزایی زۆری بەدواوە بوو. وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ئەم هێرشانەی ئیدانە کرد.