بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەباس نەزەری زادە ڕایگەیاند: بەداخەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە لە مانگی ڕێبەندانەوە تا ئێستا بەهۆی داواکارییە داراییەکانی نێوان کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی پێشکەشکاری خزمەتگوزاری هۆڵدینگ بە کۆمپانیاکانی چالاک لە ئەو فڕۆکەخانە هەڵوەشابووەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە ساڵی ڕابردوودا 450 گەشت لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سنەوە ئەنجام درا و نزیک بە 27 موسافر لە ڕێگای ئەو فڕۆکەخانەوە جێبەجێ کران.
بەرپرسی فڕۆکەخانەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: بە پێی بەرنامەی ڕاگەیێندراو لە سەرەتای مانگی گوڵانەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و پێنجشەممە و هەینی دەست پێدەکاتەوە.
نەزەری زادە وتیشی: ئەو گەشتانە لە ڕۆژانی یەکشەممە و هەینی لەلایەن کۆمپانیای فڕۆکەوانی قشم ئەیر و لە ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لەلایەن کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئاسمانەوە ئەنجام دەدرێت.