"کەمان ٢٢" فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی درێژ مەودا و ستراتیژیکی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، لە ڕێوڕەسمی رۆژی ئەرتەشدا بۆ یەکەم جار نمایش درا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێوڕەسمی مەشقی ٢٩ی خاکەلێوە، رێزنان لە رۆژی ئەرتەش لە هەموو پارێزگاکانی ئێران دەستی پێ کرد.

لەم رێوڕەسمەدا لە دواهەمین جیهازات و دەستکەوتەکانی ئەرتەش روونوێنی دەکرێت کە زۆربەیان لە لایەن پسپۆڕانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بە پێی دواهەمین تەکنۆلۆژی بەرهەم هاتوون.

"کەمان٢٢" کە ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٩ روونوێنی لێ کرد، یەکەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی ئەرتەشە کە توانای هەڵگرتنی هەموو جۆرە وەجبەیەک و زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر فڕینی هەیە.

ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە توانای هاویشتنی زیاتر لە ٣ هەزار کیلۆمەتری هەیە و دەتوانێ لە بەرزایی ٨ هەزار مەتریدا بفڕێت کە لەم دوو بوارەوە لە چاو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی شاهد ١٢٩ و موهاجیر ٦ لە ئاستێکی سەرتر دایە.

هەروەها دەتوانێ هەموو جۆرە جیهازات و مووشەکێکی لەیزری هەڵبگرێت و توانای ناسین، پاراستن و کۆ کردنەوەی زانیاری و وێنەگرتن لە ئامانجە دوورەدەستەکانی هەیە.

"کەمان٢٢" زیاتر لە یەک تۆن و نیو کێشی هەیە و دەتوانێ ٣٠٠ کیلۆ چەک هەڵبگرێت، درێژاییەکەی ٦ونیو مەتر، بەرزی ٢ و نیو مەتر و درێژایی باڵەکانی زیاتر لە ١٧ مەترە و لە چاو مۆدێلی سەرەتاییەکەی، توانای هاویشتنی زیاتر لە ٢ هەزار کیلۆمەتری هەیە.

ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە زۆر لە جۆری ئەمریکیەکەی دەچێت و ئێستا دواهەمین تاقیکارییەکان تێدەپەڕنێت. ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بۆ کۆنترۆڵ و جاودێری ناوچەی مەشق کردنەکان لەم فڕۆکەیە کەڵکی وەرگرتووە.