بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا لە کاردانەوە بە دۆسیەی هەڵوەشانەوەی هەدەپە، ئەوەی بە کارێکی هەڵە زانی و وتی: ئەم کارە نابێتە هۆی لە ناوچوونی هێڵی فیکری.
ئەو وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی ئامادەبوونی هەدەپە لە پارلەمان، وتی: ئەم هێڵە هزرییە پێشتریش چەندین جار هەڵوەشایەوە بەڵام نەگەیشتە کۆتایی.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ئەو دەوڵەتانەی کە حیزبەکانی پێش هەدەپەیان هەڵوەشانبوو، روونی کردەوە: هەمیشە لەم کارە کورت خایەنانە روو ئەدات ئەوان شانازییان بە کارەکانیان دەکرد بەڵام هەڵەیان کرد.