بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "شەوچەرەز" کە داگری مەتەڵ و مەسەڵەکانی زمانی کوردی زاراوەی گەڕووسییە و لە لایەن محەمەد رەحیمی رزوانەوە نووسراوە، لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستانەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم کتێبە ئاکامی ٨ ساڵ چالاکی نووسەری کتێبەکەیە کە کۆمەڵێک مەتەڵ و مەسەڵی کوردی زاراوەی گەڕووسی کۆ کردۆتەوە و بە زمانی فارسی وەریگێڕاوەتەوە و لە ١١٠٠ ژمارە و ٤٠٠ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.