بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی، حەماس، وێڕای دەربڕینی ڕێز بۆ هەموو شەهیدانی فەلەستین و بەرخۆدان، دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن ئیسرائیلەوەی سەرکۆنە کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئەوەی کە لە مزگەوتی ئەقسا ڕووی دا، نیشاندەری زیندوو بوونی بەرخۆدانی خەڵکی قارەمان و دلێری فەلەستین و داماوی زایۆنییەکانە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: بێ گومان ئیسرائیل لاوازتر لە ئەوەیە کە بتوانێت لە بەرانبەر خەڵکی فەلەستین تاقەت بگرێت.
وەزیری دەرەوەی ئیران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا زیادی کرد: ئەمڕۆکە بەرخۆدان لە باشترین دۆخدایە لە حاڵێکدا ئیسرائیل لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە.