ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی سێشەممە 23 ی خاکەلێوە لە دیداری بەرپرسانی دەسەڵات جەختی کرد: ئەوەی کە ئەمریکییە لەخۆباییەکان ڕاشکاوانە دانی پێدادەنێن کە ئەوپەڕی گوشارەکان لە دژی ئێران شکستی قورسی هێناوە، بابەتێکی زۆر گرینگە کە نابێت لەبیر بکرێت.
ستراتیژی ئەوپەڕی گوشارەکان چۆن شکستی هێنا؟
ماڵپەڕی "ڕیسپانسیبل کرافت" لە دەقێکدا سیاسەتەکانی ئەمریکا هەمبەر ئێرانی تاوتوێ کرد و نووسی: شەڕخوازەکان لە ئەمریکا وا لێکی دەدەنەوە کە گوشارەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە لە دژی ئێران لە ساڵی 2018 دەستکەوتی هەبووە.
نووسەری ئەو بابەتە لە بەشێکی دیکەدا جەخت دەکات: ئەو داتایانە کە لەم دواییەدا بڵاو بووەتەوە، هیچ جۆرە پاڵپشتییەک لە جۆری لێکدانەوەی لاواز بوونەوەی ئێران نادات. دوایین بەراوردەکان کە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئێران لە پاییزی ڕابردوو نیشانی دەدات کە ئەو ڕێژە بەرهەمهێانە نانەوتییە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ڕابردووی سەدا 23 گەشەی کردووە.
شکستی ئەوپەڕی گوشارەکان لە دژی ئێران
ڕابێرت مالی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لە گفتوگۆیەکدا، وێڕای دانپێدانان بە شکستی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، پاگەندەی دووپاتەیی حکومەتی جۆبایدن سەبارەت بە ئامادەیی واشنتۆن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئەگەر گەڕانەوەی ئێرنا بۆ سەر بەڵێنەکانی دووپات کردەوە.
ناوبراو وتی: ببینن ئێمە لە دۆخێکدا دەسەلاتمان بەدەستەوە گرتووە کە سەرۆک کۆمار بایدن بڕیاری داوە کە کۆتایی پێ بهێنێت، دۆخێک کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ترامپ، بە شێوەیەکی تۆقێنەر شکستی هێنا و ئەوەش بە شێوەیەکی بەرجاو خەساری لە ئەمریکا داوە.
ستراتیژی ئەوپەڕی گوشارەکان بەتواوەتی شکستی هێناوە
هەروەها چەندین و چەند ماڵپەڕ و ڕۆژنامەی ڕۆژاوایی لەوانە، نیوزویک، بیزنس ئینسایدر،نیۆیۆرک تایمز، نەشناڵ ئینترست و واشنتۆن پۆست لە چەندین وتاری جیاوازدا ئاماژەیان داوەتە شکستی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ترامپ هەمبەر ئێران و نەگەییشتن بە ئەنجامی ئەو سیاسەتە.
دانپێدانانی فەڕەنسا بە شکستی ئەوپەڕی گوشار
ژان ئیو لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە گفتوگۆیەکدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە دژی تاران، لە کردەوەدا سەرکەوتنێکی ئەوەندەی نەبووە و تەنیا بووە هۆی مەترسی زیاتر.
سایسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان شکستێکی قووڵی خوارد
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە سەر ئێران وتی: ڕاستی ئەوەیە کە دەوڵەتی پێشوو هەندێک بژاردەی تۆقێنەری بۆ ئێمە بەجێهێشت. سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان شکستی تۆقێنەری هێنا و پێچەوانەی ئەوەی کە چاوەڕوانی دەکرا، ڕووی دا.