بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام سەعیدی لەم بارەوە وتی: هەموو ساڵێک لە مانگی ڕەمەزاندا خێرۆمەندان دێنە یارمەتیی زیندانییەکانەوە و ئەم جارەش زیندانی سنە بینەری یارمەتیی خێرۆمەندی کوردستانی لەم مانگە پیرۆزەدا بوو.
ئەو وتیشی: حاجی مورادی خێرۆمەندی سنەیی بە ١٠٠ ملیۆن تمەن یارمەتی خۆی، ٦ زیندانیی سنەیی ئازاد کرد و خۆشی گەڕاندەوە نێو بنەماڵەکانیان.
ناوبراو روونی کردەوە: بەختەوەرانە ئەم خێرۆمەندە بڕیاری داوە کاروپیشە بۆ سێ کەس لەم زیندانیانە دابین بکات.