بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای دەستووری تورکیا ڕایگەیاند کە دەستگیر کرانی لەیلا گۆڤەن سیاسەتوانی کورد و هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و نوێنەری پارتی دیمۆکراتکی گەلان سەرەڕای بەری کردنی دادوەریی بە بۆنەی پەرلەمانتار بوونییەوە، پێشێل کرانی ئازادی ناوبراوە.
لەیلا گۆڤەن کە بە هۆی دانانی هەندێک بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی، لە ڕەخنە لە هێرش بۆ سەر عەفرین دەستگیر کرابوو، لە ساڵی 2018 سەرەڕای هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمانتاریی و سەرەڕای بەدەستهێنانی بەری کردنی دادوەری، بە فەرمانی دادستێنی گشتی ئامەد ئازاد نەکرابوو.
دادگای دەستووری تورکیا، بڕیاری دادستێنی گشتی ئامەدی لەسەر بەردەوام بوونی دەستگیر کرانی گۆڤەن سەرەڕای فەرمانی ئازادی و بەری کردنی دادوەریی، نمانەی پێشێل کرانی ئازادی و ئاسایشی مرۆڤی گۆڤەن، ڕاگەیاند.