بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، شێخ قەیس خەزعەلی لەم بارەوە وتی: شاندی هاوئاهەنگی شێعە پێک هێنانی دەوڵەتی سەدری قبووڵ ناکات. بەربژێریی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لە رێگای گەورەترین فراکسیۆنی پارلەمانەوە ئەنجام دەبێت.
ئەو وتیشی: ئێمە کێشەیەکمان لە گەڵ رەوتی سەدر نییە بەڵام لە سەر نوێنەرایەتی و بەرژەوەندییە سیاسییەکان هەندێ کێشە هەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: رێگری کردنی سەدر لە بەشداری کردنی نووری مالکی و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پێک هێنانی دەوڵەت کێشەیەکی تاکەکەسیی نییە بەڵکوو دووبەرەکی بە هۆی کێشی سیاسییە چونکوو مالکی زیاتر لە ٣٥ کورسی پارلەمانی هەیە.