ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی سەید عەبدولعەزیز حەکیم گەڵاڵەی 9 بەندیی خۆیی بۆ چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی لە عێراق ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی سەید عەبدولعەزیز حەکیم گەڵاڵەی 9 بەندیی خۆیی بۆ چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی لە عێراق ڕاگەیاند کە بە شێوەی خواەوە دێت؛

1.کۆبوونەوە هەموو لایەنە سیاسییەکانی لە پشت مێزی دانوستان و لێکدانەوەی ڕێگاچارەکان بە بێ هیچ مەرجێک.

2. ناساندنی فراکسیۆنی زۆرینە بە پێێ پێناسەیەک کە لە دەستوور هێنراوەتە ئاراوە لە ڕێگای هێزە سیاسییەکانی نوێنەری گەورەترین چینی کۆمەڵایەتی.

3. چارەسەری پرسی سەرۆکەکانی سێ دەسەڵاتەلە لە ڕێگای گەییشتن بە یەکدەنگی ناوخۆیی لایەنە کۆمەڵایەتییەکان بەم شێوەیە کە هەمووان لەەگڵ بەربژێری ئەهلی سوننە و زۆرینەی کوردەکان و زۆرینەی شیعەکان بۆ بەرەو پێش بردنی چەمکی زۆرینەی دڵنیاکەر بۆ هەمووان بگەنە یەکدەنگی و ئەوە قبووڵ بکەن کە دژایەتی لەگەڵ بەربژێری یەک لایەن بە واتای دژایەتی لەگەڵ خودی ئەو لایەنە نییە.

4. ڕێکخستنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و سیاسی حکومەتی داهاتوو لەگەڵ کاتبەندی دیاری کراو و راستبینانە و دیاری کردنی پێوەرەکانی ناساندنی وەزیرەکان.

5. دابەشکردنی بەرپرسیارێتی بە ئەو مانا کە هەر کەس کە خوازیاری بەشداری لە حکومەتە بچێتە نێو فراکسیۆنی زۆرینەوە و پابەندی پاڵپشتی لە حکومەت لە بەڕێوەبردنی بەرنامەی ڕێککەوتن کراو بێت و بەرپرسیارێتی تەواوی بەشداری و بڕیاری خۆی قبووڵ بکات. و هەر کەسیش کە بەدوای بەشدارییەوە نییە ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن لە ناو پەرلەماندا بگێڕێت و بە شێوەی فەرمی ڕایبگەیێنێت.

6. زۆرینەی پەرلەمانی پابەندی دابینی کەشی ئەمن بۆ ئۆپۆزیسیۆن بێت و ئۆپۆزیسیۆنی ناو پەرلەمانیش بەڵێن بدات کە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دانەخات و بەشداری کاریگەری هەبێت و ئیزنی پێکهێنانی حکومەت بداتە زۆرینە.

7. ڕێککەوتنی زۆرینەی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنی سازێنەر لەسەر ڕاوێژی هەمیشەیی و لێکدانەوەی ناوبەناوی پرسە سەرکییەکانی وڵات بۆ گەییشتن بە بڕیاری نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی لە پرسە چارەنووسسازەکان و یاسا داخراوەکان.

8. وەلانانی ئاڵۆزییە مێدیاییەکان و تۆمەتدان.

9. ئەبێ کێبڕکێی سیاسی چ لە کردەوە و چ لە قسە، لەسەر چاکسازی بێت. هەر هێزێکی سیاسی و هەر هاوپەیمانییەک بەرنامە و ڕوانگەکانی خۆیان لە ڕێگای مێدیاوە بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەنەوە و لە ئەو ڕێگاوە ئیزن بدەن کە خەڵک لە بەرنامە و ڕێگاچارەی هەموو لایەنەکان ئاگادار بکرێتەوە و ئەوەی کە بە گونجاوی دەبینن هەڵیببژێرن.