بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق وتی: شاندی هاوئاهەنگی شیعی دژی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مالیکی زیادی کرد: کێشەکانی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعی و هاوپەیمانی سێ قۆڵی سەدر، بارزانی و حەلبووسی دوو لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی ەهیە. ئامادەین کۆتایی بهێنین بە دەستێوەردانی دەرەکی بەو مەرجەی کە لایەنی بەرانبەریش دەست لە دەستێوەردانی دەرەکی هەڵبگرێت.
ناوبراو وتیشی: جەخت لەسەر ئەوەی کە حکومەت ئەبێ لە لایەن فراکسیۆنی زۆرینەوە بێت ئەوەیە کە لە ئەزموونی دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدی کە لە فراکسیۆنی زۆرینەوە نەبوو و بە دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی فراکسیۆنێکی زۆرینە لە ئارادا نەبوو تا جێگرەوەیەک بناسێنێت و ئەوە بووە هۆی شڵەژاوی دۆخی وڵات.