بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلەویم، سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی شاندی هاوئاهەنگی شیعی شەوی سێشمەممە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە ماڵی هادی عامری بەڕێوە بردووە و تێێدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ئاستی سیاسی عێراقیان تاوتوێ کردووە.
لە هەمان پێوەندیدا، سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند: دوایین گپڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی شاندی هاوئاهەنگی شیعی لە ماڵی هادی عامری تاوتوێ کرا. لە ئەو کۆبوونەوە هەروەها لایەنە عێراقییەکان وردەکارییەکانی گەڵاڵەی چوار مادەیی شاندی هاوئاهەنگیان بۆ چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی لە عێراق لێک دایەوە.
پێشتر شاندی هاوئاهەنگی شیعی گەڵاڵەیەکی چوار مادەیی بە مەبەستی چوونە دەرەوە لە قەیرانی ئێستا لە عێراق پێشکەش کردبوو:
1-لایهنهكان پابەندی مەرجە دەستوورییەکانبن و فراکسیۆنی زۆرینە لە هەردوولا بەمەبەستی گەرەنتی کردن و تەواوکردنی بەرکەوتەی نیشتیمانی بۆ مافی پێکهاتەکان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە، لە چوارچێوەی دیدێکی یەکگرتوودا کە چوارچێوە و هاوپەیمانەکانی و کوتلەی سەدر و هاوپەیمانەکانی تێیدا بهشداربن.
٢ - دوای راگەیاندنی فراکسیۆنی زۆرینە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بەپێی مەرج و پێوەرە پێویستەکانی وهك لێهاتوویی و دهستپاكى و و سەربەخۆیی لە رێگەی لیژنەیەکی هاوبەشی چوارچێوەی هەماهەنگی و فراکسیۆنی سەدرەوە لەسەری رێکبکەون.
٣ - رێککەوتن لەسەر بەرنامەی حکومەت لەماوەیەکی دیاریکراودا و بە کۆدەنگی و بهشدارى ئهو فراكسیۆنانهى دهیانهوێت بهشدارو پابهندبن بهبهرنامهكهوه.
٤ - ئۆپۆزسیۆن لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا چاودێری حکومەت بکات و لێپرسینهوهى لێبكات لەهەڵەکان.