بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای فیدراڵی عێراق مانگی فێڤریەی ڕابردوو لە حوکمێکدا هەموو چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەوانە هەڵکۆڵین و فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی نایاسایی ڕاگەیاند.
هەواڵدەری بلومبرگ ئەمڕۆ ڕاپۆرتی دا هەندێک زانیاریی دەست خستووە کە نیشانی دەدات وەزیری نەوتی عێراق هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵ کردنی چالاکییە نەوتییەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە خێرا کردووەتەوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، وەزیری نەوتی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە ڕاپۆرتێک لە هەموو چالاکییە نەوتییەکان لەوانە چالاکی کۆمپانیا دەرەکییەکان و هەوڵەکانی هەولێر لە ئەو بوارەدا ڕادەست بکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ حکومەتی ناوەندی عێراق ویستی خۆی بۆ پێدانی بەشە بودجەی هەرێم لە بەرانبەر ڕادەست کردنی کاروباری نەوتی بە حکومەتی ناوەندی نیشان داوە.