پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی سیادە، بە پێک هێنانی هاوپەیمانی نوێ لە پارلەمان، رێبەر ئەحمەدی وەکوو بەربژێری سەرۆک کۆماری و جەعفەر سەدری وەکوو بەربژێری سەرۆک وەزیرانی عیراق ناساند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , فراکسیۆنی سەدر و هاوپەیمانی سیادە، لە پێک هێنانی هاوپەیمانی پارلەمانی "ڕزگاری نیشتمان" هەواڵیان دا و رێبەر ئەحمەدیان وەکوو بەربژێری سەرۆک کۆماری و هەروەها جەعفەر سەدریان وەکوو بەربژێری سەرۆک وەزیرانی عێراق ناساند.

حەسەن ئەلعەزاری، وتەبێژی فراکسیۆنی سەدر رایگەیاند: ئەم هاوپەیمانییە، هاوپەیمانی زۆرینەیە و دەوڵەتی زۆرینەی نەتەوەیی پێک دێنێت و درێژە بە رێگای چاکسازی ئەدات.

پارلەمانی عێراق بڕیارە شەممە دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق بەڕێوە ببات.