پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی دیاربەکر و ٣٠٠ کەسی قۆلبەست کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هێرشیان کردە سەر بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە دیاربەکر و وێڕای توندوتیژی، ٢٩٨ کەسیان قۆڵبەست کرد.

بە گوێرەی هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا، هێرشەکانی پۆلیس هەر لە بەیانییەوە دەستی پێ کرد و هەموو رۆژ درێژەی بوو. لەم هێرشانەدا ٢٩٨ شارۆمەند لەوانە ١٥٠ منداڵ قۆڵبەست کران و بۆ دایرەی ئاسایشی دیاربەکر گوێزرانەوە.

هەروەها پۆلیس لە شارەکانی ماردین، ئادانا و قوونیەش هێرشی کردە سەر خەڵک و ژمارەیەک لە شارۆمەندانی قۆڵبەست کرد.