جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی مەهاباد لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارش شەهابی لەم بارەوە وتی: چوارەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە ژێر ناوی "هەوارگەی موکریان" ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی ڕەشەمە لە هۆڵی وەحدەتی مەهاباد بەڕێوە دەچێت.

ئەو وتیشی: لە نەورۆزی ئەمساڵدا بەرنامەی فەرهەنگی و وەرزشی، پیشانگای پیشە دەستکردەکان و ... لە مەهاباد بەڕێوە دەچن.

ناوبراو روونی کردەوە: نۆژەن کردنەوەی سینەما تەربیەتی ئەم شارە لە بەرنامەی ئێمە دایە و هەوڵی زۆری بۆ دراوە بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی نەبووە.