بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ ئەنجومەنی سووریای دیمۆکراتیک لە یازدەیەمین ساڵڕۆژی دەسپێکی خۆپیشاندەکان لە سووریا بەڕێوەی برد، سیاسەتوانانی کورد لە سەر پێداویستی چوونی سووریا بەرەو ئەو لایە کە خواستی خەڵکی سووریایە، جەختیان کرد.
سیهانوک دیبو، یەکێک لە ئەندامانی شاندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سووریای دیمۆکراتیک وتی: هۆکاری خۆپیشاندانی خەڵکی سووریا ناڕەزیەتی لە سیاسەتوانانی ئەو کاتەی وڵات بوو.
ناوبراو وتی: خەڵکی سووریا بە دوای دیمۆکراسی و پەڕینەوە بۆ سیستەمی لامەرکەزی، دیمۆکراتیک و فرە بڕواوە بوون.
ناوبراو وتیشی: لە ئەنجامی دەستێوەرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان جووڵەی خەڵک لە ڕێگای خۆیەوە لایدا.
ئەکرەم مەهشوش، سیاسەتوانی سووریاییش لە لێدوانێکدا وتی: دەستێوەردانی بیانی لە بزووتنەوەی سووریا ڕێگای ئەو جووڵە خەڵکییەیان لە شۆڕشەوە بۆ قەیرانێک گۆڕی و دانوستانەکان بۆ داهاتووی سووریا شکستی هێنا.