سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بڵاوکراوەیەکدا وێڕای ئاماژە بەوەی ناوەندی ستراتیژیکی پیلان و خراپەکاری زایۆنیستەکان کراوەتە ئامانج، وتی: دووپات کردنەوەی هەر جۆرە خراپەکاریەک وڵامی توندی ئێمەی بەدواوە دەبێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای خراپەکارییەکانی ئەم دواییانەی ڕژیمی زایۆنی و بە ئامانج کردنی ناوەندی ستراتیژیکی پیلان و خراپەکاری زایۆنیستەکان، پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران بڵاوکراوەیەکی دەرکرد.

دەقی بڵاوکراوەکە بەم شێوەیە:

بە ناوی خودای گەورە و دلۆڤان

بەدوای تاوانەکانی ئەم دواییانەی ڕژیمی زایۆنی، شەوی پێشوو ناوەندی ستراتیژیکی پیلان و خراپەکاری زایۆنیستەکان کرایە ئامانجی مووشەکە بەهێز و خاڵپێکەکانی سوپای پاسادارن.

جارێکیتر هۆشداری ئەدەینە رژیمی زایۆنیستی کە دووپات کردنەوەی هەر جۆرە خراپەکاریەک وڵامی توندی ئێمەی بەدواوە دەبێت.

خەڵکی ئێران دڵنیا دەکەینەوە ئاسایش و ئەمنیەتی ئەم نیشتمانە هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییە و ئیزنی دەستدرێژی بە کەس نادەین.