تەرمی ئەندامێکی لقی ژنانی پەکەکە دوای شەش ساڵ لە باکسێکدا لە ڕێگای پۆستەوە بۆ دایکی لە ئاگری نێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی سیتی قاراتای ئەندامی یەژاستار بە نازناوی ئازدا ئەوێستا کە لە ساڵی 2016 لە پێکدادنێک لە دەڤەری ناوچەی شەمدینلی کوژرا. دوای شەش ساڵ لە باکسێکدا لە ڕێگای پۆستەوە بۆ دایکی نێردرا.

بە پێی نووسراو مێزۆپۆتامیا، ئاینور قاراتای دایکی سیتی قاراتای کە لە شەش ساڵ لەمەوپێشەوە بەدوای وەرگرتنەوەی تەرمی کچەکەی بوو، سێ مانگ لەمەوپێش چووە دادگای گشطی شەمیندلی و نموونەی خوێنی خۆیی بۆ تاقی کردنەوەی DNA دا. دایکی قاراتای کە دوای شەش ساڵ توانی تەرمی کچەکەی لە باکسێکدا لە ڕێگای پۆستەوە وەربگرێت، وتی: دوای چەندین ساڵ لە بری کچەکەم چەند ئێسقانیان بە من داوە. ئەگەر ئەوە ئازار و ستەم نییە ئەی چییە؟ ئایا مرۆڤ دەتوانێت ستەمێکی ئەوەندە گەورە قبووڵ بکات؟

دوای سیتی قاراتای، براکەشی واتا ئێمراش کە ئەندامی یەکینەکانی پاراستن گەل هەپەگە بوو، لە 17 ی مارسی 2017 لە پێکدادانێک لە ئاگری کوژرا. هەروەها بورهان قاراتای هاوژینی 67 ساڵانی ئەو دایکەش لە 7 ی نۆڤەمبەری 2018 لە زیندانی ئەمنیەتی گیرە سون کوژراوە.