بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، حزبوڵڵای لوبنان ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی ئەبولفەزلی وەکوو ڕۆژی گیانباز ڕاگەیاندووە و لە ئەو ڕۆژەدا لە هێزە گیانبازەکانی بەرخۆدان لە لوبنان ڕێز دەگرێت.
دەبێ وانە لە گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا وەربگیردرێت
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا زۆر گرینگە. لە ئەو بوارەوە زۆر گرینکە کە هۆی عیبرەت و وانەیە.
ئەمریکا جەنایەتی تۆقێنەری کردووە
ناوبراو جەختی کرد: ئەمریکا سەبارەت بە ئەنجامی جەنایەتی جەنگی دژی خەڵکی سڤیل هۆشداریی دەداتە ڕووسیا و باس و خواستی لێدەکات؛ لە حاڵێکدا کە جەنایەتەکانی خۆی دژی خەڵکی سڤیل لە هەموو شەڕەکانی لەبیر کردووە.
تەکفیرییە خۆکوژەکان لە پاکستان خزمەت بە ئەمریکا دەکەن
ناوبراو جەختی کرد: تەکفیرییە خۆکوژەکان کە خۆیانیان لە پیشاوەری ۆاکستان تەقاندەوە لە خزمەت ئەمریکادان و دەست پەروەردەی ئەمریکان.
پشت بەستن بە ئەمریکا ئەوپەڕی گەمژەییە
نەسروڵڵا ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوانەی کە لە جیهان ڕوو دەدات نیشانی دەدات کە بڕوا کردن بە ئەمریکا ئەوپەڕی گەمژەیی و گێلییە و کەمتەرخەمی هەمبەر ئۆمەتی ئیسلامی و وڵاتە.
ئەورووپییەکان خوازیاری شەڕ نەبوون، ئەوە بریتانیا و ئەمریکا بوون کە ئۆکرانیایان بەرەو شەڕ برد
ناوبراو وتیشی: هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی لەوانە ئەڵمانیا نەیاندەویست ئەوەی کە ئێستا لە ئۆکرانیا رووی داوە، ڕوو بدات.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان زیادی کرد: ئەمریکا و بریتانیا ئۆکرانیایان بەرەو لای شەڕ کێشاند لە حاڵێکدا کە هەندێک وڵاتانی ئەورووپی خوازیاری ئەو شەڕە نەبوون. بەرپرسانی ئۆکرانیایی ئێستا دەڵین کە ئێمە تەنیاین و هەست بە بێ هیوایی دەکەن.
لوبنان ئەبوایە دەنگی بێ لایەنی بدایە نەک دژی ڕووسیا
نەسروڵڵا لە درێژەدا بەرپرسانی لوبنانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەگەر بەدوای ڕازی کردنی ئەمریکان، ناتوانن ئەنجامی بدەن چونکوو خواستەکانیان زۆرە.
ناوبراو زیادی کرد: لە بەرژەوەندی لوبنان بوو کە لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی بێ لایەنی بدایە بەڵام لوبنان دژی ڕووسیا دەنگی دا.