سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی سووری ڕایگەیاند کە 2500 تیرۆریست بۆ گواستنەوە لە سووریاوە بۆ ئۆکرانیا لە ژێر چاوەدێری دەزگای هەواڵگری تورکیا ئامادە دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەعید فارس سەعید کارناسی ئەمنیەتی سووریا ڕایگەیاند کە 2500 تیرۆریست، لەژێر چاوەدێری دەزگای هەواڵگری تورکیا ئامادەی گواستنەوە لە سووریاوە بۆ ئۆکرانیا دەبن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە دوو هەزار و پێنسەد تیرۆریست لە ئەدلەبی سووریادان کە بۆ شڕ دژی ڕووسیا ئامادە دەبن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دەزگای هەواڵگری تورکیا لەسەر ڕەوتی گواستنەوەی ئەو تیرۆریستانە بۆ بۆلۆنیا و لەوێوە بۆ ئۆکرانیا چاوەدێری دەبێت. زۆربەی ئەو تیرۆریستانە خەڵکی سووریا، وڵاتانی عەرەبی و یان چیچانین.