بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، چوار سەرۆکەکەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتی نێچیروان بارزانی سەبارەت بە پاشهاتەکانی حوکمی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و گاز گفتوگۆیان کرد.
لە ئەو کۆبوونەوە کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بەرێوە چوو، بەشداربوان جەختیان کرد کە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی قبووڵ نەکراوە و هەرێمی کوردستان درێژە دەداتە هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنەوە مافی یاسایی خۆی و بە هیچ لەونێک لە مافە یاساییەکانی خۆی دەست هەڵناگرێت و هەموو هەوڵە یاساییەکان بۆ پالثشتی لە مافەکانی هەرێم دەگرێتە بەر.
سێ سەرۆکەکەی هەرێم جەختیان کرد کە بڕیاری دادگای فیدراڵ دژی بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی و پێشێل کرانی ڕاشکوانە مافەکانی هەرێمە.
پیشتر، دادگای فیدراڵ عێراق ڕۆژی سێشممە 26 ی ڕێبەندان یاسای نەوت و گازی ڕێکخراو لە هەرێمی کوردستانی پێچەوانەی دەستوور وەسف کرد و داوای لە بەرپرسانی ئەو ناوچە کرد نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی خۆیان ڕادەست یبەغدا بکەن.