بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاوە محەمەد سەبارەت بە حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نایاسایی بوونی چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان وتی: بە پێی ئەوەی کە ئەم حوکمە هەناردەکردنی نەوتی نایاسایی راگەیاندووە، دەوڵەتی هەرێم رێگایەک جگە لە رێککەوتن لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی نییە.
ئەو وتیشی: گەر دەوڵەتی هەرێم ئەم حوکمە جێبەجێ نەکات و لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی رێک نەکەوێت، دەوڵەت و خەڵکی هەرێم تووشی خەساری زۆر دەبن.
ناوبراو راشیگەیاند: هەرێمی کوردستان پاش ئەم حوکمە ناچار دەبێت وەکوو داعش لە رێگای قاچاخ و بە نرخێکی زۆر کەم نەوت بفرۆشێت.