لە ماوەی یەک حەوتەی رابردوودا، هێزەکانی تورکیا ٤٠ جار دەڤەری ئەلباب و مەنبەجیان بوردومان کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی هاوپەیمانی ئەوان لە ماوەی حەوتەی رابردوودا ٤٠ جار گوندەکانی ئەلباب و مەنبەجیان بوردومان کردووە.

یووسف عارمە، فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی دەڤەری مەنبەج بە میدیاکانی باکووری سووریای وت: بوردومانی تورکیا هەموو رۆژێ گوندەکانی دەوروبەر و دانیشتوانی دەکاتە ئامانج.

چوارشەمەی پێشوو هێزەکانی تورکیا، گوندەکانی قارت وران، کوکلی و بەغاز، سیادەت، جامووسیە و ئۆمولشەرقی لە دەوروبەری مەنبەجیان بوردومان کرد.

ئەم فەرماندەی ئەرتەشی تورکیا ڕوونی کردەوە: هێزەکانی تورکیا لە بنکەکانی شویحە و شێخ ناسر، گەڕەکەکانی نیشتەجێ بوونی خەڵکیان کردە ئامانج.