بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، لە سەرەتا ڕاگەیەندراوەكەی ئەو كەسایەتییە جیاوازانەدا هاتووە: له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم سه‌ردانی توركیای كرد و به‌پێی میدیا توركیهكانیش بێت یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پرسی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش ترسی له‌لای دانیشتوانی هه‌رێم دروستكردووه.
لەو نووسراوەیەدا هاتووە: ئه‌ندازیاری گرێبه‌ستی 50 ساڵه و دۆڕاوی دادگاكانی له‌نده‌ن و پاریس ئه‌م جاره‌ش گه‌له‌كه‌مان دووچاری ته‌وق و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر بكات، له‌لایه‌ك غازی سروشتی هه‌رێم به‌ده‌ردی نه‌وته‌كه‌ی به‌رێت و له‌لایه‌كی تره‌وه كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد قوڵتر بكاته‌وه.
ئە كەسایەتییانە لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا دەڵێن: ئێمه ده‌مانه‌وێت گه‌له‌كه‌مان ئاگادار بكه‌ینه‌وه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر گازی سروشتی كوردستان هه‌یه و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت به‌چه‌ند گرێبه‌ستێكی ناشه‌فاف و دوور له‌چاوی په‌رله‌مان و دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دامه‌زراوه چاودێریه‌كانی عێراق، ڕاده‌ستی وڵاتێكی دراوسێی بكات، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه نێچیرڤان بارزانی و پارتی دیموكرات بوه‌ستێنن بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی نیشتمانی و مێژوویدان.
ڕوونیان كردووەتەوە، كە له 10 ساڵی داهاتوودا خۆری نه‌وت به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت و گازی سروشتی ده‌بێته ئه‌و وزه‌یه‌ی كه زۆرترین خواستی له‌سه‌رده‌بێت و دەشڵێن: بۆیه ناكرێت ئه‌م سامانه گرنگه هه‌روا به ئاسانی راده‌ستی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بكرێت ئێمه به‌دواداچونمان بۆ گازی هه‌رێم كردووه و لێره‌دا چه‌ند زانیاریه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو.
ڕۆژی دووی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی كتوپڕ سەردانی ئەنقەرەی كرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیادا كۆبویەوە، سەردانەكە بە سەرەتای مامەڵەیەكی نوێی هەرێم لەگەڵ توركیا لێكدەدرێتەوە، كە خۆی لە دەرهێنان و هەناردەكردنی گازی هەرێمی كوردستانە بۆ توركیا دەبینێتەوە.