بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد فەلاحی ڕایگەیاند: بارینی بەفر لە پاریزگای کوردستان لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێکرد و ڕاپۆرتەکان نیشانی دەدەن کە لە ئەو ماوەیەدا لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگا، ریژەی بارینەکە زیاتر لە یەک مەتر بووە.
بەرپرسی گشتی بەڕیوەبەرایەتی قەیرانی کوردستان وتی: سەرەڕای هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ کردنەوەی ڕێگا داخراوەکان بە پێی درێژەی بارینەکان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە، جارێکی دیکە کردنەوەی ڕێگاکە خرایە دەستووری کارەوە و ڕێگای مەریوان تا سنووری باشماخ لە کەمترین ماوەدا کرایەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە داخرانی رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبیل لە هەرێمی کوردستان و دواکەوتن لە کرانەوەی، وتی: زیاترین بارین لە مەریوان و هەریمی کوردستان بوو کە بووە هۆی داخرانی ڕێگاکان و ڕاگیرانی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەکان لە سنووری باشماخ.