گرانت راملی، ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە دەوڵەتەکانی ترامپ و بایدن، هۆشداریی دا سەرەڕای تەرخان کردنی بودجە لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ هێزە کوردییەکان لە عێراق و سووریا، کۆنگرە دەیەوێت وردە وردە، ئەو یارمەتیانە بپچڕێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی جۆبایدن لە بودجەی ساڵی نوێی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا 345 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزە عێراقییەکان و 177 ملیۆن دۆلاری بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سووریا تەرخان کردووە. گرانت راملی، ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە دەوڵەتی ترامپ و جۆبایدن بە هەواڵدەری مێدیا لاینی ئەو ولاتە وتووە بەشێکی گەورە لە ئەو بودجە بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە کوردییەکان تەرخان کراوە.

بەم حاڵەوە، ئەو لێکۆڵەرەی ناوەندی بیریەی واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین هۆشداریی دا کە مەجلیسی نوێنەرای ئەمریکا نیسبەت بە تەرخان کردنی ئاوەها تێچوویەک، بە پێی لەبەرنەگرتنی سیاسەتی ڕوون هەمبەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین و سووریا هەستیارە. کۆنگرە ناتوانێت ئەو یارمەتیانە بۆ هەتاهەتایە درێژە بدات. کەواتە، مەجلیسی نوێنەری ئەمریکا دەیەوێت ئەو یارمەتیانە، وردە وردە کۆتایی پێبهێنێت.