سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە قسەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغانی یاریی بێ بایەخی هەڵبژاردنی وەسف کرد و بە پاگەندەکانی ناوبراو کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەلاحدەین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە قسەکانی ئەردۆغانی یاریی بێ بایەخی هەڵبژاردنی و بە ئامانجی دروست کردنی دوژمنی لە نێوان کوردەکان وەسف کرد.

هەفتەی ڕابردوو ئەردۆغان لە لێدوانێکدا بە پاگەندەی پێوەندی نێوان هەدەپە و پەکەکە پاگەندەی کرد کە سەلاحدەین دەمیرتاش ئەبێ حەسێبی خۆی بە عەبدوڵڵا ئۆجالان بداتەوە.

دەمیرتاش لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یاشام، بە وتنی ئەوەی کە قسەکانی ئەردۆغان نەیارانە بوو، وتی: ئەردۆغان خەریکی دروست کردنی کەشێکی بیری نوێیە. کاتێک بە هەڵوێستەکانی ئەردۆغان لە سەردەمی دانوستانەکانی ئاشتی و لە بەرانبەر هەموو جووڵە کوردییەکان دەڕوانین، دەبینین کە ئەو نیازپاکی نییە. ئامانجی ئەو دروست کردنی ئاژاوە لە نێو کوردەکانە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێشینەی سیاسی خۆی وتی: من سیاسەتوانێکم کە دەمێکە لە بواری دیمۆکراسی چالاکیم کردووە. کارێکی دیکەم نییە. ئێمە وەکوو هەدەپە تا ئێستا لە ژەر گەڵاڵە و رێگایچارەیەک بۆ گەییشتن بە ئاستی پاڵپشتیمان کردووە. کەواتە من دەزانم کە ئاوەها یارییەکی بێ بنەما بە وشەکان لەلایەن ئەردۆغانەوە، هیچ پێگەیەکی لە سیاسەتی هەدەپە نییە. هیچ کەس نابێت قسەکانی ئەردۆگان جیدی بگرێت.

ناوبراو هەروەها وتی: ئەردۆغان تۆ کە چەندین ساڵە ئۆجالانت لە زیندان ڕاگرتووە چ دەزانی کە ڕای ئەو چییە؟ بهێڵن ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی دیدار بکات، ئەو کات دەزانین کە ئەو چ ڕایەکی هەیە.