بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) ئاماری هێرشەكانی ١٥ ڕۆژی ڕابردووی توركیای بۆسەر كوردستانی سووریای بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: توركیا و چەتەکانی لە ١٥ رۆژی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٥٥ جار هێرشیکردووەتە سەر ناوچەکانی منبیج، کۆبانێ، عەین عیسا، تەل تەمر، رێگەی ئێم٤، دربێسی.
هەسەدە ئاماژەی بەوەكردووە، توركیا بۆ ئەوەی ڕەوایەتیی بە هێرشەکانی بدات، پڕووپاگەندەی ئەوە دەکات کە گوایە ژمارەیەکی زۆر شەڕڤانی ئێمەی شەهید کردووە، بەڵام بە پێچەوانەوە لە هەموو هێرشەکاندا هاوڵاتیانی مەدەنیی کراونەتە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە-دا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورکیادا دوو هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون و ٥٨ هاوڵاتیش برینداربوون.