بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای هەموو ڕێگرییەکان دایکانی شەممە ئەم هەفتەیەش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە تا هاتنە دی دادپەروەری دەست لە شۆڕشەکەیان هەڵناگرن. ئەوان ئەم هەفتەیە لەسەر دۆسیەی کوشتن و سووتاندنی 11 هاووڵاتی خەڵکی شڕناخ لە ساڵی 1996 باسیان کرد.
بە پێی ڕۆژانمەی جمهوووریەت، دایکانی شەممە لە 876 ەمین کۆبوونەوەی داخوازی بۆ دادپەروەری خۆیان، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە وەدەغە بوونی کۆبوونەوەیان لە مەیدانی گالاتاسرای ناڕەزایەتیان دەربڕی. ئەوان لە ئەو بەیاننامە ڕایانگەیاند کە سەرەڕای تێپەڕینی 177 هەفتە لە قەدەغەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دایکانی شەممە لە مەیدانی گالاتاسرای ئەستەنبۆڵ، ئەوان هەرگیز لە شوێنی هەمیشەیی دیدارەکانی خۆیان دەست هەڵناگرن.
دایکانی شەممە وەکوو بەرنامەی هەر هەفتەی خۆیان لە سەر یەکێک لە دۆسیەکانی کوشتن و ڕفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن حکومەتی تورکیاوە گفتوگۆیان کرد، لە هەفتەی 876 ەمدا لە سەر دۆسیەی کوشتنی 11 هاووڵاتی دەستگیرکراوی خەڵکی شڕناخ لە 15 ی جوونی 1996 باسیان کرد. لە ئەو ڕووداوەدا هاووڵاتیانی کوردی خەڵکی شڕناخ کە دەستگیرکرابوون، لە ناوچەی گوچلو قوناخ لە مینی باسێک کە دەیانیگواستەوە، بە گوللە کوژران و پاشان ئاگریان تێبەردرا.