بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە نابێت سەر بە ئەمریکا، بریتانیا و ئیمارات بێت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەبوو عەلی عەسکەری ڕۆژی شەممە لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: حکومەتی داهاتوو نابێت سەر بە ئەمریکا، بریتانیا و ئیمارات بێت. حکومەتی داهاتووی عێراق ئەبێ نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژاوایی بێت بەڵکوو عێراقییەکی تەواو بێت.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد: دەستێوەردانی گرووپە سوننە و پارتە کوردییەکان لە بەرژەوەندی گرووپێکی دیاری کراو لە فراکسیۆنی زۆرینە، ناسەقامگیری لە وڵات چڕ دەکاتەوە.
عەسکەری درێژەی دا: هەوڵ بۆ تۆڵە کردنەوە لە گرووپێکی تایبڤەت و وەلانانی زۆرینە لە فراکسیۆنی گەورەتر دەبێتە هۆ ئاواژە و دژایەتی و ئەوە شتێکە کە دوژمنانی گەلی عێراق دەیانەوێت. کەواتە کەواتە لایەنە ژیرەکان ئەبێ کارەکە بەڕێوەبەرایەتی بکەن تا لە بەرەو پێش چوونی دۆخەکە بەرەو دۆخی نەگونجاو ڕێگری بکرێت.