بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی هەفتەنامەی دەنگی ئازادی وتی: زیاتر لە 15 ساڵە کە لە بوارەکانی فەرهەنگی و هونەرەی، فێستیڤاڵ، خەڵات و کۆبوونەوەگەلێک بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی فەرهەنگی لە نووسینەی ئەو گۆڤارە بەڕێوە دەچێت. یەکێک لە کارە فەرهەنگییەکانی ئەو کۆمەڵە، سەرەنج بە گەنجانی شاعێر و چیرۆک نووسی کوردییە.
ئاهەنگەر نژاد وێڕای ئاماژە بە ئەو خاڵە کە لە خوگرافیای کرماشان و ئیلام لە نێوان گەنجان، کاتی گەشەیە، زیادی کرد: ئەبێ بەستێن بۆ سەرەنج بە گەنجانی بەتوانای بواری فەرهەنگی و ئەدەبی دروست ببێت. هەر لە ئەو پێوەندیەدا بە دەنگی ناوبژیوانان کە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بواری فەرهەنگی و ئەدەبی کوردین، خەڵاتی بەڕوو دەبەخشرێتە گەنجانی بەتوانانی وێژەی کوردی لە کرماشان و ئیلام.