بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، کاتع ئەلڕکابی ئەندامی پێشووی ئاسایش و بەرگری پارلەمانی عێراق وتی: ڕاگەیاندنی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە عێراق نمایشێکی درۆیە. سەربازە ئەمریکییەکان بە هەموو جیهازات و هێزی خۆیانەوە لە عێراق دان و عێراقیش هیچ چاودێرییەکی بە سەر ئەواندا نییە.
ئەو وتیشی: هێزە ئەمریکییەکان وەکوو پێشوو لە عێراق دان و لە بەغدا و لە تەنیشتی باڵوێزخانەی ئەمریکا چەکدار دەکرێنەوە. هیچ لایەنێکی عێراقی لە گەڵ مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە هاوڕا نین.
شیاوی ئاماژەیە بە پێی یاسای پەسندکراوی پارلەمانی عێراق و هەروەها لە سەر داخوازی گرووپ و لایەنە سیاسییەکان، هێزە ئەمریکییەکان دەبێ تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی خاکی عێراق بە جێ بێڵن بەڵام ئەمریکا نایەوێ ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات.