وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: تورکیا پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان دەکات و ئاوی لەسەر یەک ملیۆن کەس لە حەسەکە داخستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی پێنجشەممە جەختی کرد کە ڕژێمی تورکیا درێژە دەداتە پاڵپشتی کردنی تیرۆریستەکان لە سووریا.

مێقداد لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناوەندە هەماهەنگ کارەکانی سووریا لە ڕووسیا سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان وتی: تورکیا چەندین جار ئاوی زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی حەسەکەی بڕیوە.

ناوبراو زیادی کرد : سووریا تەسلیمی کەسانێک نابێت کە دژی پیلان دەڕێژن و درێژە دەداتە بەرگری لە سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی خۆی.

وتەکانی مێقداد دوای یەک ڕۆژ دانوستانی نێوان حکومەتی سووریا و دژبەرەکانی لە نوورسوڵتانی پێتەختی قەزاقستان ئەنجام درا کە تێیدا تورکیا ڕۆڵی دەستەبەرکاری لە پاڵ ڕووسیا و ئێران دەگێڕێت.

تاران بڕیارە لە مانگی دووهەم یان سێهەمی ساڵی داهاتوو میوانداری کۆبوونەوە لەگەڵ مسکۆ و ئەنقەرە بە پێی کۆبوونەوەی ئاستانەی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سووریا بێت.